دیوانی میری قەتەر ڕۆشتنی تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری وڵاتەکەی لە بەغدا ڕاگەیاند بەبێ پێشکەشکردنی وتار له لوتکەی عەرەبی.
ئاوێنە: دیوانی میری قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری وڵاتەکەی ئەمڕۆ دوای سەرۆکایەتی شاندی دەوڵەتی قەتەر کە بەشداری لە 34ەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کردبوو، بەغدای پایتەختی عێراقی بەجێهێشت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەمیر و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن سابەت محەمەد وەزیری بەرگری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا بەڕێکران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و شاندێکی فەرمی یاوەری میر بوون لە سەردانەکەدا".