یه‌ک شه‌ممه‌, 22 ی ‌حوزه‌یران , 2025
ئەمریكا بۆ شەرع: تەنیا پاراستنی كورد، عەلەوی و دروزەكانمان ناوێت، بەڵكو دەبێت بەشداریش بن لە حكومەت
  2025-05-16       991       

مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، شەرع زۆر نەرم بوە و لیستێكی تەواوەتی داواكاریان داوەتێ كە دەبێت جێبەجێیان بكات و دەشڵێت، بە شەرعمان وتوە، تەنیا پاراستنی كورد، عەلەوی و دروزەكانمان ناوێتن، بەڵكو دەبێت بەشداریش بن لە حكومەتدا.

ئاوێنە: مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنێكی لوبنانی رایگەیاند"پێموایە لوبنان دەكرێت وانەیەك لە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریاوە فێربێت كە چۆن لەگەڵ سعودیە كاری كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ترەمپ و تیمەكەمان قسەبكات لەبارەی سودەكانی هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا، بەتایبەت سزا قورسەكان لەپێناو رێگەدان بە وەبەرهێنان."

وتیشی"شەرع زۆر نەرم بوە، لیستێكی داواكارییمان داوەتێ كە دەمانەوێت جێبەجێیان بكات، بەتایبەت پاراستنی كەمینەكان لە مەسیحی و كورد و دروز و عەلەوییەكان. ئێمە تەنیا پاراستنی ئەو كەمینانەمان ناوێت، بەڵكو دەشمانەوێت بەشداربن لە حكومەتدا و دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی كە شەرع توانای حوكمڕانی سوریای هەیە بەشێوازێك كە لە بەرژەوەندی هەموان و لە بەرژەوەندی سەرجەم كەمینەكاندا بێت."

ئۆرتاگوس وتیشی، هەروەها لیستێكی دیكەی تەواوی داواكارییەكانمان داوەتە ئەحمەد شەرع كە لێرەدا باسی ناكەم. بەڵام پێموایە شەرع لانیكەم تا ئێستا لەوە تێدەگات كە رێگەی بەرەوپێشچونی سوریا، شەڕكردن نییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەچاوپۆشین لەوەی ئەو وڵاتە دراوسێیە كێیە، لوبنانە یان ئیسرائیل، رێگەی بەرەپێشچون لەبەردەم شەرع و دەسەڵاتی كاتی دیمەشقدا، رێگەی ئاشتییەو پێموایە ئەویش لەمە تێدەگات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×