لە ڕاگەیاندراوی لووتکەکەدا هاتووە: “ڕاگواستنی گەلی فەڵەستین بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە؛ هەروەها پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە غەزە.”
ئاوێنە: لە کۆتا بەیاننامەی لووتکەی عەرەبییدا کە ٣٤ـەمین دانیشتنی لە بەغداد بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوون و ڕاگواستنی گەلی فەڵەستین کرایەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرا شەڕ لە غەزە ڕابگرن، ئەمە جگە لە ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا.
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆتایی لووتکەی عەرەبی ٣٢ خاڵ لەخۆدەگرێت و زۆربەی کێشەکانی وڵاتانی عەرەبی دەگرێتەوە و پرسی گەلی فەڵەستین لە پێشینەیە.
لە ڕاگەیاندراوی لووتکەکەدا هاتووە: “ڕاگواستنی گەلی فەڵەستین بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە؛ هەروەها پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە غەزە.”
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین گوشار بکات بۆ ڕاگرتنی خوێنڕێژی لە غەزە.”
لووتکەی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت: “ئامانج لە بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گەلەکانمانە.”
لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی لووتکەکەدا باس لە دۆخی سووریا و سوودانیش کراوە و تێیدا هاتووە: “سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر سووریا دەکەین؛ هیوادارین چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ئاڵۆزییەکانی سوودان بدۆزرێتەوە.”