بەرپرسێکی عێراق: نەهاتنی سەرکردە عەرەبەکان بۆ بەغدا تووشی شۆکی کردوین
  2025-05-17       310       

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تووشی شۆک بوون کاتێک زانیویانە سەرکردەی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی نایەنە دیداری بەغدا.

ئاوێنە: هیشام عەلەوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، دەبوایە پادشای بەحرەین، شازادەی جێنشینی سعودییە، سەرۆکی ئیمارات و زۆر پادشا و سەرکردەی ناوچەکە بەشدارییان لە دیداری لوتکەی بەغدا بکردایە.

هیشام عەلەوی دەشڵێت، تووشی شۆک بوون کاتێک زانیویانە ئەو بەرپرسە باڵایانە نایەنە عێراق، هاوکات باسی لەوەشکردوە "پێویستیمان بە کاتە بۆئەوەی هۆکارەکەیمان بۆ دەرکەوێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×