هۆشداریى دەدرێتە ئەو کەسانەى مامەڵە بە لیرەى سورییەوە دەکەن
  2025-05-17     

سوریا لەگەڵ ئیمارات و ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە بۆ چاپکردنى دراوێکى نوێ، بەوهۆیەوە هۆشداریى دەدرێتە ئەو کەسانەى مامەڵە بە لیرەى سورییەوە دەکەن، لەبەرئەوەى ئەو دراوەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان هەیە، بە چاپکردنى دراوە نوێیەکە کارى پێناکرێت و بانکى ناوەندیى سوریاش بە نرخێکى نزم لە هاووڵاتیانى وەردەگرێتەوە,

ئاوێنە: سوریا دەیەوێت دراوێکى نوێ چاپ بکات و چیتر ئەو دراوە کۆنە بەکارنەهێنێت کە وێنەى بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشووى سوریاى لەسەربوو، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئیمارات و ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە.

سێ سەرچاوەى ئاگادار بە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دواى ئەوەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە سعودیە چاوى بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سوریا کەوت، بڕیاریدا سزاکانى سەر سوریا لاببات، لەدواى ئەوەوە حکومەتى نوێى سوریا هەنگاوەکانى خێراکردووە بۆ گۆڕینى چاپى کۆنى دراوى وڵاتەکە، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وڵاتى ئیمارات و ئەڵمانیاى هەڵبژاردووە.

لەدواى سۆڕشى سوریاوە کە ئەوروپا سزاى بەسەر سوریادا سەپاندووە، لە روسیا لیرەى سورى چاپکراوە و زیاتر لە دەیەیەکە بەردەوامە، بەڵام ئێستا حکومەتى نوێى سوریا دەیەوێت دراوى نوێى وڵاتەکەى لە ئەوروپا و ئەڵمانیا چاپ بکات و دراوە کۆنەکە کە وێنەى بەشار ئەسەدى لەسەرە نەمێنێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×