ئیسرائیل: سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنانی لەناوبرد
  2025-05-17       285       

وتەبێژی‌ بەرگری‌ سوپای‌ ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنانی لەناوبرد، كە سەرقاڵی‌ ڕێكخستنەوەی‌ ژێرخانی تیرۆریستی بوو، بۆ حزبەكەی.

ئاوێنە: ئەفیخای‌ ئەدرەعی‌ وتەبێژی‌ بەرگری‌ سوپای‌ ئیسرائیل سەبارەت بە كوشتنی سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

ئەفیخای‌ ئەدرەعی‌ دەڵێت: ئەمڕۆ هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنانی كوشت، هەروەها هێرشەكە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە و ئەو سەركردەیە لە ناو ئۆتۆمبیلێكدا كراوەتە ئامانج.

باسی لەوەشكرد، لە ناوچەی وادی جەماجمی لوبنان هێرشێكیان ئەنجام دا، ئەو سەركردەیەی حزبوڵا هەوڵی بۆ درووستكردنی بنكەیەكی تیرۆریستی بۆ ئەو حزبەكەی لەو ناوچەیە دەستپێكردبوو.

جێگەی ئاماژەیە، زیاتر لە دوو ساڵە ئیسرائیل بەرەیەكی فراونی جەنگی دژ بە گرووپە چەكدارەكانی حەماس، حزبوڵا و حووسییەكان کردۆتەوە، لە ئێستادا ئیسرائیل هێرشێكی نوێی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی غەزە دەستپێكردووە و هەڕەشەی هێرشی فراوان بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×