كەشناسی: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە
  2025-05-16       200       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە بڵاوكردەوەو دەڵێت، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکانداو پلەکانی گەرماش 3 تا 4 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکانداو هەندێک کات دەگۆڕێ بۆ پەڵەهەور و هەروەها پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 3 تا 4 پلەی دیكە بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 35، سلێمانی: 34، دھۆک: 34، کەرکوک: 38، ھەڵەبجە: 35، زاخۆ: 34، حاجی ئۆمەران: 21، سۆران: 34، گەرمیان: 39 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×