وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر بڕیاری قەندیل بۆ چەک دانان هاتەدەنگ
  2025-05-15       2524       

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی و بڕیارەکانی قەندیل ڕایگەیاند: "دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە".

ئاوێنە: میدیای فەڕمی تورکیا لەزاری سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاویکردەوە"دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە".

لە بارەی خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە، سەرچاوەکان دەڵێن، میکانیزمێک بۆ ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ موخاتەبەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمانەوە میکانیزمێک لە بارەی ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت".

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×