هەژارترین سەرۆکی جیهان کۆچی دوایی کرد
  2025-05-14       3930       

ئا: ئاوێنە

 

خۆسێ موخیکا، سەرۆکی ئەفسانەیی ئۆرۆگوای لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، موخیکا کە لەسەرانسەری جیهاندا بەهۆی شێوازی ژیانی بێگەردو سیاسەتە پێشکەوتنخوازەکانی و خۆشەویستی بۆ گەلەکەی لەماوەی سەرۆکایەتیدا ناسرابوو، ڕێزی لێدەگیرا.

 

خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای لەتەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن برازیل، مۆخیکا ڕۆژی سێشەممە کۆچی دوایی کرد. یاماندۆ ئۆرسی، سەرۆکی ئۆرۆگوای لەبەیاننامەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند: سوپاسی ئێوە دەکەین بۆ ئەوەی پێتان بەخشیوین و خۆشەویستی قووڵتان بۆ گەلەکەتان.

خۆسێ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، نەخۆشییەک کە ماوەیەکی زۆر بوو بەدەستیەوە دەیناڵاند.

موخیکا لەساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٥ سەرۆکی ئۆرۆگوای بووە، لە سەرانسەری جیهاندا خەڵکی بەشێوازی ژیانی سادەو سیاسەتە مرۆییەکانی لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا سەرسام بووە.

موجیکا لە کێڵگەیەکی بچووک لەپەراوێزی شاری مۆنتیڤیدیۆ دەژیا، بەئۆتۆمبێلەکەی ڤۆڵکسواگن بیتڵی مۆدیلی ١٩٨٧ دەچووە سەر کارەکەی‌و زۆربەی مووچەکەی دەبەخشی بەخەڵکی هەژارو خۆیشی بە "هەژارترین سەرۆکی جیهان" ناودەبرا.

حکومەتی موخیکا ئۆرۆگوای گۆڕی بۆ پێشەنگی وزەی با، لەهەمانکاتدا یاسای لەباربردنی منداڵی راگەیاندو پێشوازی لەپەنابەرانی سوریا کرد بۆ وڵاتەکەی، هەروەها بەپێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ ئیدارەی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدرابوو، شەش دەستگیرکراوی گوانتانامۆی وەرگرت.

گەورەترین هەنگاو کە لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی سەندووە، ئەو یاسایە بوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وایکرد ئۆرۆگوای یەکەم وڵات بێت کە ماریجوانا بە تەواوی یاسایی کرد. موجیکا بەرگری لەیاساکە کرد وەک ئامرازێک بۆ بڕینی داهاتی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان و گۆڕینی وڵاتەکە بۆ ناوەندێکی وەبەرهێنان.

لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا ئابووری ئۆرۆگوای بە تێکڕا لەسەدا ٥ گەشەی کردو ئەم سەرکەوتنە ئابوورییە بووە هۆی زیادبوونی جەماوەری موخیکا لەلای خەڵک.

خۆسێ ئەلبێرتۆ موخیکا کۆردانو لە ٢٠ی ئایاری ١٩٣٥ لە خێزانێکی هەژار لە شاری مۆنتیڤیدۆ لەدایکبووە، لە ساڵانی شەستەکاندا پەیوەندی بە بزووتنەوەی گەریلای MLN-Tupamaros کردووە.

وەک گەریلایەکی ئەو بزووتنەوەیەی کە خەباتی چەکداری دژی حکومەتە دیموکراسیەکان بەڕێوەدەبرد، چەندین جار دەستگیرکراو تەقەی لێکراو زیندانیکرا.

موجیجا لە ساڵی 1972 بۆ دواجار دەستگیرکرا، زیاتر لە 12 ساڵ لە زینداندا بوو لە سەردەمی دیکتاتۆری سەربازیدا (١٩٧٣-١٩٨٥). لە وتارێکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ پێشکەشی کرد، باسی لەوە کرد کە چۆن بۆ ماوەی شەش مانگ دەستەکانی بە تەل لە پشتیەوە بەستراوەتەوە.

دوای ئەوەی موخیکا هاتە نێو دنیای سیاسەتەوە وەک وەزیری کشتوکاڵ و سیناتۆر کاری کرد و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩دا لویس ئەلبێرتۆ لاکالی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی بردەوەو بووە ٤٠هەمین سەرۆکی وڵات.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×