2025-05-16   250     
بەڕێوەبەرایەی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگه‌یاند، منداڵێک کە لە کاتی سەیراندا لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەیان سواربوە، کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەی هاتوچۆی دەربەندیخان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێکی بەڕەگەز عەرەب کە بەمەستی گەشت سەردانی گوندی ئیمام قادر-یان كردوه بە ئۆتۆمبێلی کیا دو تەنی و لەکاتی گەڕانەوەیاندا منداڵێکی 10 ساڵان لە ئۆتۆمبێلەکەیان كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و منداڵه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی زەهرایه و لە پشتەوەی ئۆتۆمبێله‌كه سوار بوە و كه‌وتوه‌ته خوارەوەو دەست بەجێ گیانی لەدەستداوه.