نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران كۆبونەوە و بەگوێرەی وتەی سەرۆكی هەرێم، دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش كردەوە.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، زۆر خۆشحاڵ بوم كه ئه‌مڕۆ له تاران له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود پزشكيان كۆبومه‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكرد، دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد و هاوڕابوين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنی شەممە، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، سه‌ردانەكە نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمی بوە و بەمەبەستی بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ چوەتە ئەو وڵاتە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانه‌وه ڕێکخراوە و ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.