وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی كە ئەمڕۆ بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە چونە ئیمراڵی، پاش دیداریان لەگەڵ ناوبراو گەڕانەوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی باكوری كوردستان، ئەندامانی وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، كە ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كرد، دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكەیان دورگەكەیان جێهێشت و گەڕانەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لە ڕۆژی 21ـی مانگی ڕابردو كۆتاجار بوە كە وەفدی ئیمراڵی سەردانی دورگەكەیان كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجالان، سەردانەكەی ئەمجارەش لە دوای پێشهاتە نوێكان و كۆنگرەی پەكەكە دێت كە تێیدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و كۆتایی خەباتی چەكداری دا.