دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەكەین لە سبەینێوە جارێکی دیکە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەندێ ناوچەی هەرێم و عێراق بگرێتەوە، دەشڵێن، ئەو شەپۆڵی خۆڵبارینە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاوێنە: دەستەی کەشناسیی عێراق لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین بۆ هەرێم و ناوچەكانی دیكەی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، پێشبینی دەكەین لە سبەینێوە جارێکی دیکە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەندێ ناوچەی هەرێم و عێراق بگرێتەوە.
دەشڵێن، ئەو شەپۆڵی خۆڵبارینە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەم سێیەم شەپۆلی خۆڵبارینە ڕوو لە هەرێم و ناوچەكانی عێراق دەكات.