هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند، "سلێمانى کراوەترین کۆمەڵگەى لە هەموو ناوچەکەدا هەیە."
ئاوێنە: پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، سلێمانى کراوەترین کۆمەڵگەى لە هەموو ناوچەکەدا هەیە و سەرمایەى مرۆیى زۆریشى هەیە، سەقامگیرى تێدایە و ژێرخانى ئابوورى زۆر باشى هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سلێمانى تەنیا پێویستى بە کرانەوەى ناوچەیى و نێودەوڵەتى هەیە و میوانەکانى ئەم کۆڕبەندە دەبنە پردى پەیوەندى بۆ هێنانى وەبەرهێنەران، چونکە بەچاوى خۆیان سلێمانى دەبینن."
وتیشی: ئەم کۆڕبەندە و هاتنی ئەم میوانانە؛ دەبێتە دەرفەتى زیاتر بۆ وەبەرهێنان و دەستى کار و هەلى کار لە سلێمانیدا.