غەسان عیدانی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕاسیگەیاندووە: کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم یەک ملیار و (٢٥٠) ملیۆن دۆلار قەرزارەو داوادەکات ئەو قەرزانە یەکلایی بکاتەوە.
ئاوێنە: ئەو ئەندامەی لیژنەکە دەشڵێت، کۆڕەک تیلیکۆم دەبێت پابەندبێت بە پێدانی پارەی مۆڵەت و قەرزە کەڵەکەبووەکان، کە گەیشتووەتە یەک ملیار و (250) ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆڕەک تیلیکۆم دانی بە قەرزەکانیدا ناوە، یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی سەر کۆمپانیاکە دەبێتە دەستكەوت بۆ گەنجینەی دەوڵەت، جگە لەوەی کۆمپانیاکە دەست بەكارەكانی دەكاتەوە.