كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماری دەنگدەران تاوەكو 15ی حوزەیرانی داهاتو.
ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران تاوەكو كۆتایی دەوامی رەسمی لە رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 15/6/2025.
بڕیارەكە بە كۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران دەرچوە.