یه‌كێك له‌به‌رپرسه زۆر باڵاكانى په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و هه‌ڕه‌شه ده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر توركیا هێرشەكانی وه‌ك ئێستا بەردەوامبن، زمانێکى دیكه‌مان بۆ وەڵامدانه‌وه ده‌بێت"، ده‌شڵێت:"گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە".
ئاوێنە: موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە لەكۆنگرەی 12ى حزبه‌كه‌یدا چه‌ند په‌یامێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاژانسی هەواڵی فوراتیش ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌و په‌یامه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت:"ئێمه بڕوامان بەڕێبازی ڕێبەرەكەمان هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە، بەڵام ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لەهێرشەكان، وەڵامى توندمان دەبێت".
قەرەیلان وتوشییەتی، "سەرەڕای ئەوەی ئەزمونی 41 ساڵ خەباتی شاخمان هەیە، بەڵام بڕوامان بەشێوازی نوێی ڕێبەری پەكەكە هەیەو لەهەمانكاتیشدا ئەگەر ناچاربین جارێكی دیكەو بەهێزو توانای زیاترەوە بەرەنگاری دوژمنەكانمان دەبینەوە".
قه‌ره‌یلان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لەتوندوتیژیی، ئێمه بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە كە خۆیان لێی تێدەگه‌ن، گەریلا بەتەكنیكی نوێ‌و بەئەزمونێكی زۆرەوە توانای بەرگریی‌و شەڕی بەهێزی هەیە، بۆیە توركیا‌و هەموو كەسێك دەبێت ئەو ڕاستییە بزانێت، ئەگەر پەكەكە ناچاربكرێت ئەوە هەموو بەرگرییەك لەخۆی دەكات".
په‌یامه‌كه‌ى قه‌ره‌یلان له‌میانى كۆنگره‌ى 12یه‌مى پەکەکە بوه كه تێیدا بڕیاریدا کۆتایی بەخەباتی چەکداریی خۆی بهێنێت‌و لەمەودوا لەبری خەباتی چەکداریی، لەفۆڕمێکی دیکەدا لەڕێگه‌ی خەباتی سیاسییەوە بەردەوامدەبێت.