وەزارەتی نەوتی عێراق دژى ڕێكه‌وتنه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتن‌و گرێبه‌سته‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكردوه، "سه‌ربارى پێویستییەکان بۆ گەورەکردنی قەبارەی وەبەرهێنانی غاز‌و پڕکردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەکانی بۆ وێستگەکانی کارەبای وڵات، بەڵام ئەو ڕێکارانەی هەرێم گرتویەتییەبەر بەئاشکرا دژی یاسای عێراقیە".
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، "ڕێکارەکانی تایبەت بەگرێبەستکردنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆ وەبەرهێنان لەکێڵگەی میران‌و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لەپارێزگای سلێمانی ڕەتدەکەینەوە".
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران لەڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم‌و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی)و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزاکران.