دوای ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ، بەڵام بە دەرچوونی بڕیاری تەوتینی مووچە، پلەبەرزکردنەوە بەفەرمانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکاتەوە.
ئاۆێنە: د. ڕەعد ڕەفعه، مامۆستای زانكۆ و یەكێك لە سكاڵاكارانی بەردەم دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە و تەوتین لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لیستێكی ناردووە بۆ هەرێمی كوردستان و داوای كردووە هەرچەند بەرزكردنەوەی پلە هەیە، لە لیستی مووچەی مانگی شەش داخلی بكەن، چەند پلەی تریش هەن مافی خۆیانە، بۆیان بنووسن.
دەشڵێت" دوای ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ، بەڵام بە دەرچوونی بڕیاری تەوتینی مووچە، پلەبەرزکردنەوە بەفەرمانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکاتەوە".
میدیاكان لەزاری سەرچاوەیەك لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی، بڵاویانكردەوە، نووسراوێك و لیستێكی لەو شێوەیە هاتووە، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش داخل بكەن و بەغدا داوای كردووە.
سەرچاوەكە وتویەتی" داوا لە فەرمانگەكان كراوە ئەو لیستە بەوردی پڕ بكرێتەوە و سەرجەم زانیارییەكان لەسەر لیستی مووچەی مانگی شەش داخل بكەن".
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەكردۆتەوە