مایک پۆمپیۆ: هەڵە بووین لە ڕیفراندۆمدا پاڵپشتیمان لە هەرێمی کوردستان نەکرد
  2025-05-21       498       

مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا کە لە کاتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 سەرۆکی دەزگای CIAی ئەمریکا بوو، لە وتارێکدا دەڵێت، هەڵە بووین لە ڕیفراندۆمدا پاڵپشتی بەغدامان کرد.

ئاوێنە: مایک پۆمپیۆ، کە دواین پۆستی لە ئیدارەی پێشووتری ئەمریکا وەزیری دەرەوە بووە، لە وتارەکەیدا بە ناونیشانی "کوردستان شایەنی باشترینە" دەڵێت "کوردەکان هەرگیز ژیانی ئەمریکییەکانیان نەکردوەتە قوربانیی، ئەوان هەرگیز تێوەنەگلاون لە تیرۆر و بەردەوام بەرگرییان لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردووە".

پۆمپیۆ باسی لەوەشکردووە "لەسەر داوای ئێران لە رووی ئابوورییەوە بەغدا گەمارۆی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و رێگری لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات". 

هاوکات ئاماژەی بە ڕووداوەکانی دوای ریفراندۆم داوە و دەڵێت "هەڵەبوین پشتیوانی بەغدامان کرد لە ڕیفراندۆمدا، کاتی ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بەو سیاسەتە بکرێت و هەڵەکە ڕاست بکرێتەوە".

لە درێژەی وتارەکەیدا پۆمپیۆ باسی لەوەکردوە "هەرێمی کوردستان نزیکەی 45 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە، کە دەکاتە نزیکەی سێیەکی کۆی یەدەگی عێراق و سەرچاوەیەکی گەورەی گازی سووشتیشی هەیە، بۆیە گەشەسەندنی ئابوریی هەرێمی کوردستان، سەقامگیری ناوچەیی و ئاسایشی وزەی ئەمریکا بەهێزتر دەکات".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×