دەستەی دەستپاكی ژمارەیەك پلەباڵا بۆ لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەكات و پرسیاری پێكهێنانی سەروەت و سامانەكەیان لێ دەكات.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پاڵپشت بە مادەی (14) لە رێنوێنییەكانی ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكانی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك پلەباڵا بۆ لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەكات.
ئاماژە بەوەش كراوە، لێكۆڵینەوەكە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی كە لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.
باس لەوەش كراوە، پلەباڵاكان بەشێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی خانەنشین و راوێژكار و چەندان پلەی تری تێدایە.