دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم دەدات
  2025-06-01       389       

دادگای فیدراڵی رایگەیاند، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سکاڵایەکیان تۆمارکردووە و تێیدا داوا دەکەن لە رێگەی دەرکردنی فەرمانێکی سالارییەوە وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبکرێت بە بەردەوامیدان لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: دادگای فیدراڵی دەڵێت، بە نزیکترین کات بڕیار لەسەر دەرکردنی ئەو فەرمانە سالارییە دەدرێت.

 لەمبارەیەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای سکاڵاکەی ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵی ئەمری وەلائی دەردەکات بۆ بەردەوامی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سکاڵای ئەمڕۆ چەند فەرمانبەرێک تۆماریان کرد لائیحەی سکاڵاکە زۆر بەوردی و جوانی ئامادەکرا، هیچ لایەنێک خاوەنی نیە، سوپاس بۆ خوا دادگا یەکسەر سکاڵاکەی وەرگرت و قەناعەتیشی بەوەکرد ئەمری وەلائی دەربکات بۆ بەردەوامیی پێدانی موچە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×