ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو كەسە دەستگیركرا كە دوێنێ لە دریم سیتی شاری هەولێر، هاوسەرەكەی خۆی كوشت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م. خ. ش.)مان دەستگیر کرد کە لە دوێنێ 31/5/2025 لە گەڕەکی دریم سیتی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە)ی بێ مۆڵەت، هەڵساوە بەکوشتنی هاسەرەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە، چەند خولەکێک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە لایەن هێزەکانمانەوە لە نزیک شوێنی ڕوداوەکە دەستگیرکرا.