كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
  2025-06-27       510       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 41، دھۆک: 42، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 44، زاخۆ: 43، حاجی ئۆمەران: 30، سۆران: 43، گەرمیان: 46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×