کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە
  2025-06-29       386       

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى ئێوارە و شەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە هەندێک ناوچەش، نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی دووشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم و پلەی گەرمییش نزمدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر :  41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک :  39  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی

سۆران :  38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×