حاڵەتێكی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆماركرا
  2025-06-29       180       

وەزرەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێكی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆماركراوە كە پیاوێكی 47 ساڵان و پیشەی قەسابە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، حاڵەتێکی نوێی توشبون بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆمارکرا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەت، توشبوەكە پیاوێکی دانشتوی شاری هەولێر/ گەڕەکی فەرمانبەران تەمەن ( 47 ) ساڵ پیشەی قەسابەو مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی گەڕۆکە، بەرکەوتەی ئاژەڵی توشبو بوە.

وتوشیەتی، توشبوەكە دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی، لەماوەی دو مانگی ڕابردو، حەوت حاڵەتی توشبون بە تای خوێنەبربون تۆماركراون کە حاڵەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە  دەرچون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×