ئاسایشی هەولێر: 16 كەس لەسەر فرۆشتنی ئامێری غەشكردن لە تاقیكردنەوەكان دەستگیركران
  2025-06-29       334       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، 16 كەسیان لەسەر فرۆشتنی ئامێری غەشكدرن لە تاقیكردنەوە دەستگیركردون و دەستیشیان بەسەر 37 ئامێری غەشكردندا گرتوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بانگەشەی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە (گزی/ غش)کردنیان دەکرد، ناسنامەی 16 تۆمەتبارمان ئاشکرا کرد کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سەرجەم تۆمەتباران لە چەند چالاکێەکی جیاوازدا دەستگیر کراون، بەم ناوانەی خوارەوە:

١-(م.ک.خ).

٢-(ڕ.ب.ک).

⁠٣-(ش.س.ع).

٤-(هه.م.ک).

٥-(ن.غ.ح).

٦-(ع.ع.ع).

٧-(م.غ.ق).

٨-(م.د.أ).

٩-(س.ع.ع).

١٠-(ب.ب.ب).

١١-(س.ع.س).

١٢-(م.خ.ع).

١٣-(ها.أ.ن).

١٤-(م.ع.م).

١٥-(م.د.ح).

١٦-(أ.ع.ص).

 هێمای بۆ ئەوەش كردوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كراەتەوەو دواتر دۆسیەکانیان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر کراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ناوهاتو دەستمان گرتوە بەسەر 37 ئامێری (گزی/ غش) کردندا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×