ئاسایش: هیچ درۆنێک لە سنوری هەولێر نەکەوتوەتە خوارەوە
  2025-06-29       242       

ئاسایشی هەولێر ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن درۆنێك لە سنوری هەولێر كەوتۆتە خوارەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن، هەواڵێکیان بڵاوکردوەتەوە گوایە درۆنێک لە سنوری هەولێر کەوتوەتە خوارەوە."

وتوشیەتی"لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێ بنەماو ناڕاستەو هیچ جۆرە درۆنێک لە سنوری پارێزگای هەولێر نەکەوتوەتە خوارەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×