محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یاوویست له‌ناومان به‌رن و راده‌ست بین به‌ڵام نه‌یانتوانی. ده‌شڵێت، ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی نا.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی ئێران كردوه‌و تێیدا وتویه‌تی "به خۆڕاگریی مێژویی و ئێوه‌و ئازایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بو گیانی ئه‌م میلله‌ته بكشێن و خوازیاری راده‌ستبونی ئه‌م وڵاته بون، ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی نا. ئه‌وان ده‌یانویست به‌ڵام نه‌یانتوانی."
قالیباف وتوشیه‌تی "به‌پێوه وه‌ستاوین و له كۆتاییدا ئێرانی ئێمه به پشتیوانی خوا سه‌رده‌كه‌وێت."