عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ینی له سویسرا له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه، وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكا و ئێران یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابوریی و لیژنه‌ی دیپلۆماسیی ئابوریی په‌رله‌مان، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتی، بڕیارە ڕۆژی هەینی لە سویسرا، کە هێشتا شوێنه‌كه به‌وردی دیاری نه‌كراوه، دیدارێک لەنێوان وه‌فده‌كانی ئێران و ئه‌مریكا ئەنجام بدرێت، کە تێیدا سەرۆک وه‌فده‌كانی هەردولا سەرەتا ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە ئیمزا بکەن و دوای ئەوەش یەکەم گه‌ڕی دانوستانەکانی دواترمان هەبێت.
عراقچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی، پێشینەی پەیمانشکێنی، جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان و دڕاندنی ڕێککەوتنەکانمان لە بەردەمدایەو هەمو ئەمانە لە مێشكی ئێمەدا هەن، بۆیە بەرنامەی دانوستانەکان و جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە بەدەست هاتوە، لەسەر بنەمای بێمتمانەیی و ئەزمونەکانی ڕابردو دادەڕێژین.
عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هاوكات لەم رێگه‌یه‌دا هەوڵ دەدەین تا ئەو شوێنەی بۆمان دەکرێت، دەرچەیەکی ئابوری بۆ وڵات بکەینەوە. سروشتییە کە لە سیاسەتی دەرەوەدا هیچ دەرفەتێک لەدەست نادەین، بەڵام دڵیش بە هیچ دەرفەتێک خۆش ناکەین.