دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ڕژێم لە ئێران شکستیهێناوە و هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ ئه‌مڕۆ له‌میانی وتارێكیدا رایگه‌یاند، "ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات، هەمو دۆزەخێک به‌ڕویدا ده‌كرێته‌وه، ئێران بەپێی رێککەوتنەکە خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەوەی پاڵنەر بو بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، دڵنیابون بو لەوەی ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت"، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە کە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە بە هیچ شێوەیەک".
دۆناڵد ترەمپ رونیكرده‌وه، "کارکردن لەگەڵ قەتەر لەسەر هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ناوچەکەدا هۆکارێکی گرنگ و ئەرێنی بو".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ر له‌باره‌ی قه‌ته‌ره‌وه، ئه‌وه‌شی وت، "ئێمە دڵخۆشین و ڕێزیان لێدەگرین کە قەتەر چۆن مامەڵەی لەگەڵ کاروبارەکاندا کرد لە ماوەی قەیرانی ئەم دواییەدا".