قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل كه له ئه‌گه‌ری رانه‌گرتنی هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی توندی ئێران بن.
ئاوێنه: قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشوری لوبنان رانه‌گرێت، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی توندی هنێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بێت.
به‌پێی قسه‌ی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا، ئیسرائیل له‌دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، 84 جار ئاگربه‌ستی له باشوری لوبنان پێشێلكردوه.
پێشتریش عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌م جه‌نگه به‌بێ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌و شوێنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی جه‌نگدا داگیری كردون، به‌ته‌واوه‌یت كۆتایی نایه‌ت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان له‌مه‌ودوا و به‌رده‌وامیدان به داگیركردنی خاكی لوبنان له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه پێشێلكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانه.
به‌قسه‌ی ئێران بڕگه‌ی یه‌كه‌می لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆتاییهێنانه به جه‌نگ له هه‌مو به‌ره‌كان له‌نێویشیاندا لوبنان.