​لە باشووری لوبنانەوە هێزەکانی ئیسرائیل مووشەکباران کران؛ زەنگی ئاگادارکردنەوەش بە هەڵە لێدرا
  2026-06-17       173       

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاراستەی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری کفرتبنیت لە قەزای نەبتییە لە باشووری لوبنان کران.

​ئاوێنە؛ لە بەرامبەردا، بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل لە ناوچەی زرعیت لە جەلیلی ڕۆژئاوا زەنگی ئاگادارکردنەوەی چالاک کرد، ئەمەش دوای ئەوەی گومان لە دزەکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە لوبنانەوە هەبوو.

​سەبارەت بە ڕووداوەکەی زرعیت، سوپای ئیسرائیل و کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە زەنگەکە بەهۆی "دەستنیشانکردنی هەڵە"وە بووە و هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دزەی نەکردووە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە هیچ مووشەکێکی بەرپەرچدەرەوەش نەهەڵدراوە و دۆخەکە بەبێ ڕووداوی ئەمنی زیاتر کۆتایی هاتووە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×