ئاوێنە: میدیای بولمبێرگی ئەمریکی خاڵەکانی دەقی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانی بڵاوکردەوە.
دەقی لێکتێگەیشتنەکە بەمشێوەیە:
یه‌كه‌م: ئێران و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له ململانێی ئێستادا، لێره‌وه به واژۆكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه، كۆتایییه‌كی ده‌ستبه‌جێ و هه‌میشه‌یی بۆ شه‌ڕ له هه‌مو به‌ره‌كان و به لوبنانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه هیچ هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه له دژی یه‌كتر ده‌ستپێنه‌كه‌ن و خۆیان له هه‌ڕه‌شه یان به‌كارهێنانی هێز له دژی هه‌ریه‌كێكیان به‌دوربگرن.
دوه‌م: ئێران و ئه‌مریكا به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه ڕێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی یه‌كتر بگرن، هه‌روه‌ها خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی یه‌كتر به‌دوربگرن.
سێیه‌م: ئێران و ئه‌مریكا به‌ڵێن ده‌ده‌ن له ماوه‌ی زۆرترین 60 ڕۆژدا دانوستان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی ئه‌نجامبده‌ن، كه ده‌توانرێت به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا درێژبكرێته‌وه.
چواره‌م: له‌گه‌ڵ واژۆكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه، ئه‌مریكا گه‌مارۆی ده‌ریایی هه‌ڵده‌گرێت و خۆی له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك یان به‌ربه‌ستێك له دژی ئێران ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی زۆرترین 30 ڕۆژدا هاتوچۆی ده‌ریایی ته‌واو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ هاتوچۆی كه‌شتیوانی هاوتا له‌گه‌ڵ ئاستی پێش جه‌نگ، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا به‌ڵێن ده‌دات له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له دوای ڕێككه‌وتنی كۆتایی، هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێران بكشێنێته‌وه.
پێنجه‌م: ئێران به واژۆكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له كه‌نداوی فارسه‌وه بۆ ده‌ریای عومان و به پێچه‌وانه‌وه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی پێش جه‌نگ، به مه‌رجی لابردنی ئاسته‌نگی ته‌كنیكی و له‌ناوبردنی مینه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌مریكا به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كانی به‌ڵێن ده‌دات پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ بوژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابوری ئێران دابڕێژێت، كه گه‌ره‌نتی لانیكه‌م 300 ملیار دۆلار له بودجه‌ی ئێران ده‌كات، میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه‌ش، وه‌ك به‌شێك له ڕێككه‌وتنی كۆتایی، له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا جێبه‌جێده‌كرێت.
حه‌وته‌م: ئه‌مریكا پابه‌نده به كۆتاییهێنان به هه‌مو جۆره‌كانی سزا كه له ئێستادا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون، به‌پێی خشته‌ی كاتی كه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی كۆتاییدا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ربكرێت، له‌وانه بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانس و هه‌مو سزا تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا، چ سه‌ره‌تایی بێت یان لاوه‌كی.
هه‌شته‌م: ئێران دوپاتیده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ناهێنێت، ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتون كه چاره‌نوسی مادده پیتێنراوه‌كان و هه‌مو پرسه ئه‌تۆمییه‌كانی دیكه كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون، له‌وانه‌ش پێداویستییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، له ڕێككه‌وتنێكی كۆتاییدا به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕێككه‌وتنی كۆتایی بڕگه‌كانی ئه‌م ماده‌یه پشتڕاستده‌كاته‌وه.
نۆیه‌م: تا ڕێككه‌وتنی كۆتایی، ئێران و ئه‌مریكا ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر پاراستنی دۆخی ئێستا، ئێران دۆخی ئێستا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت، ئه‌مریكاش سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ناسه‌پێنێت و هێزه‌كانی له ناوچه‌كه زیاد ناكات.
ده‌یه‌م: ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ واژۆكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه و تا كاتی هه‌ڵگرتنی سزاكان، به‌ڵێن ده‌دات كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا لێخۆشبون بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئێران، به‌رهه‌م و به‌رهه‌مه پترۆكیمیاییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و هه‌مو خزمه‌تگوزارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌ش بانكی، بیمه، گواستنه‌وه و هاوشێوه‌كانیان ده‌رده‌كات.
یازده‌یه‌م: له ژێر ڕۆشنایی پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كان به‌ره‌و ڕێككه‌وتنی كۆتایی، ئه‌مریكا پابه‌نده به ئازادكردن و خستنه به‌رده‌ستی ته‌واوی ئه‌و پاره و سه‌روه‌ت و سامانه بلۆككراو یان سنوردارانه‌ی كه سه‌ر به ئێرانن، ئه‌م پارانه چ له حیسابی ماسته‌ر دابنرێن یان بگوازرێنه‌وه، بۆ هه‌ر پاره‌دانێكی كۆتایی به سودمه‌ندێك كه بانكی ناوه‌ندی ئێران دیارییكردوه به‌كارده‌هێنرێن.
دوازده‌یه‌م: ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی جێبه‌جێكردن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ڕێككه‌وتنی كۆتایی و پابه‌ندبون به‌و ڕێككه‌وتنه له داهاتودا ڕێكده‌كه‌ون.
سێزده‌یه‌م: دوابه‌دوای واژۆكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه، دوای وه‌رگرتنی دڵنیایی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، ده‌یه‌م و یازده‌یه‌می ئه‌و یاداشته و به‌رده‌وامیی جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوانه، ئێران و ئه‌مریكا ده‌چنه دانوستان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی كه سنورداره به‌و مادانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه.
چوارده‌یه‌م: ڕێككه‌وتنی كۆتایی به بڕیارنامه‌یه‌كی پابه‌ندكه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت.