وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕی لەلایەن سەرۆککۆمارانی ئێران و ئەمریکاوە دەبێت و ئەو بابەتەش "لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".
ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی میدیا نزیکەکان لە حکومەتی ئێران، ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بە ئەگەری واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەلایەن مەسعوود پزیشکیان و دۆناڵد ترەمپەوە ڕایگەیاندووە "ئەم بیرۆکەیە خراوەتە ڕوو و هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە."
پێشتر لایەنە ئێرانی و ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندبوو کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، و محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سویسرا ئەم لێکتێگەیشتننامەیە واژۆ دەکەن.
هاوکات، حکومەتی سویسرا پشتڕاستی کردەوە کە مەراسیمی واژۆکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە لە هاوینەهەواری شاخاویی "بۆرگنشتۆک" (Bürgenstock) بەڕێوەدەچێت.