جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ره‌فتاری ئێران نه‌گۆڕێت، ئه‌مریكا گوشاره ئابورییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته كه‌م ناكاته‌وه. ده‌شڵێت، له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه، 12.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیوه.
ئاوێنه: جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران، 12.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕێوه‌و ئێرانیش هێرشی نه‌كردۆته سه‌ر هیچ كه‌شتییه‌ك كه تێپه‌ڕێوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌مریكاش رێگه‌ی به تێپه‌ڕبونی 12 كه‌شتی داوه كه به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌دا تێپه‌ڕن.
وتیشی، رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و ئیران له ئێستاوه ئه‌نجامی واقیعی بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌بوه.
ڤانس جه‌ختی كرده‌وه كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناوبراوه‌و توانا سه‌ربازییه‌كانی زیانیان به‌ركه‌وتوه.
هه‌روه‌ها وتیشی، واشنتۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له تاران هه‌یه خاوه‌نی ئه‌و موشه‌كانه نه‌بێت كه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جیهان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ی دی ڤانس وتی، به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه له‌وانه‌ش بابه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه 300 ملیار دۆلارییه‌كه‌ی ئێران به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌نتیش به ئێران نادات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێران ته‌نیا له كاتێكدا سود له ده‌ستكه‌وته‌كانی رێككه‌وتنه‌كه وه‌رده‌گرێت كه به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندبێت به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه‌و ره‌فتاری خۆیشی بگۆڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ناوخۆی ئێران له‌باره‌ی داهاتوه‌وه ناكۆكی جدی بونی هه‌یه‌و وتیشی، پراگماتیسته‌كان له‌م مشتومڕه‌دا خه‌ریكه سه‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و شته‌یه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا ئێرانی خستۆته ژێر چه‌ندین گوشاری تونده‌وه‌و ئه‌و گوشارانه‌ش كه‌م ناكرێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ره‌فتاری خۆی ده‌گۆڕێت.
وتیشی، گۆڕینی ره‌فتاری رژێم خۆی ده‌بینێته‌وه له دانانی سیسته‌مێكی راسته‌قینه بۆ پشكینی ئه‌تۆمی و چاودێری و له‌ناوبردنی یۆرانیۆمی پێتێندراوی وڵاته‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران ته‌نیا له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا كه به‌ڕاستی ئه‌نجامیان بدات، ده‌توانێت ده‌ستی بگات به سه‌رچاوه داراییه‌كان و هاتنه نێو ئابوریی جیهانییه‌وه.