فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێزه‌كانیان گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێرانیان هه‌ڵگرت.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی""ئەمڕۆ هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان، به فه‌رمانی سەرۆک، گەمارۆی سەر تەواوی هاتوچۆی دەریایی بۆ ناوەند و دەرەوەی بەندەرەکان و ناوچە کەناراوییەکانی ئێرانیان هەڵگرت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "هێزەکانی ئەمریکا ڕێگری لە تێپەڕبونی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران یان لە به‌نده‌ره‌كانه‌وه ناکەن. تەواوی هەوڵەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆکە ڕاگیراون."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "کەشتییە دەریایییە گه‌وره‌كانمان لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ دڵنیابونەوە لە پابه‌ندبونی ته‌واوه‌تی به سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ڕێککەوتنەکه و جێبەجێكردن و كارپێكردنیان."