ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی بۆ تێپه‌ڕبون به گه‌روی هورمزدا پێشتر داواكاری ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێڕه‌وی ئاوی ئێران بكات. ده‌شڵێت، بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنه‌كه بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، باج له هیچ كه‌شتییه‌ك وه‌رناگیرێت.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌پێناو جێبەجێکردنی بڕگەی 5ی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام‌ئاباد، ئەو کەشتییە بازرگانییانەی کە خوازیاری تێپەڕبونن بە گەروی هورمزدا، دەبێت داواکارییەکانیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێڕەوی ئاویی ئێران بكه‌ن له كه‌نداو.
وتوشیه‌تی، بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنه‌كه، بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، هیچ جۆرە تێچویەک لە پێشکەشکارانی داواکاری وەرناگیرێت و ئەم تێچوانە لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دابین دەکرێن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەسەر ئەم بنەمایە، فەرمان بە بەڕێوەبەرایەتی ڕێڕەوی ئاویی ئێران له کەنداو کراوە کە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی لێکتێگەیشتنه‌کەدا، بەخێرایی و له پێشنه‌ی كاره‌كانیدا به‌ده‌م داواكارییه‌كانه‌وه بچێت و وه‌ڵامیان بداته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەهۆی بارودۆخی تایبەت و بونی هەندێک مەترسیی ئەمنی لە ڕێڕەوی تێپەڕبونداو هه‌روه‌ها لەبەر پێویستیی دڵنیابونەوە لە هاتوچۆیەکی سه‌لامه‌ت و ڕێگری‌کردن لە ڕوداوی دەریایی، پێویستە کەشتییەکان لەو ڕێڕەو و له‌و كاته‌دا تێپه‌ڕبن كه پێیان ڕادەگەیەنرێت، تاوەکو بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ دەرفەتی هاتوچۆکردنەکە زیادبکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رێوشوێنەكان و وردەکارییە تەکنیکییەکانی تێپەڕبون بە گەروی هورمزدا، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێڕەوی ئاویی ئێرانه‌وه له کەنداو ڕادەگەیەنرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتوشیه‌تی، سەبارەت بە بابەتەکانی دیکە، لەوانەش پاككردنه‌وه‌ی مینه‌كان، ڕێکاری پێویست بەپێی بڕگەی 5ی یاداشتی لێکتێگەیشتنه‌كه ئەنجام دەدرێت.