ميدياكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه، له هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باسوری وڵاته‌كه‌یان، لانیكه‌م 23 كه‌س كوژراون. میدیای ئیسرائیلیش باس له كوژرانی چوار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له باشوری لوبنان ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه، له هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شه‌رقیه، خاروف، كه‌فه‌ررومان، كه‌فه‌رجوزو، كه‌فه‌رسه‌یر له باشوری لوبنان، لانیكه‌م 16 كه‌س كوژراون.
میدیاكانی لوبنان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، توپخانه‌كانی ئیسرائیل به به‌رده‌وامی تۆپبارانی شاری نه‌بتیه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردو له باشوری لوبنان هێرشكراوه‌ته سه‌ر تانكێكی ئیسرائیل و له ئاكامدا فه‌رمانده‌یه‌ك و سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان كوژراون. سوپای ئیسرائیل كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا باس له ده‌ستبه‌جێ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ده‌كات له سه‌رجه‌م به‌ره‌كان له‌نێویشیاندا لوبنان.
ناكۆكییه‌كان له‌نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر راگرتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر حزبوڵا له باشوری لوبنان په‌ره‌یانسه‌ندوه. به‌پێی میدیاكانی ئێران و به‌شێك له میدیاكانی ئه‌مریكاش، هۆكاری دواخستنی دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له سویسرا به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر لوبنان.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، ته‌نیا سه‌رۆك وڵاته له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه له‌م قۆناغه‌دا هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ ئیسرائیل نیشانداوه كه سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵاتی جیهانیشه. ئه‌و وتی، ئه‌گه‌ر من ئه‌ندامی كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل بومایه، ره‌نگ بو له لێدوانه‌كانماندا هێرشم نه‌كردایه‌ته سه‌ر تاكه هاوپه‌یمانی به‌هێزی ئیسرائیل كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ته‌نیا ئه‌وم یۆ ماوه‌ته‌وه.
ئیتامار بن گڤیر، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل چه‌ند سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌رو له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌و قسانه‌ی ڤانس، وتی، هه‌ر كه‌سێك پشتیوانی له ئێمه بكات، خۆی سودمه‌ند ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێكیش پشتمان تێبكات، زیان ده‌كات، بۆیه باشتره هه‌ڕه‌شه‌مان لێ نه‌كه‌ن.
سوپای ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشوری لوبنان و پێشتریش بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كردبوه‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی ئاسایشی ئیسرائیل پێویستی بێت، هێرشه‌كانیان له لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن.