بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، له وه‌ڵامی هێرشێكی شه‌وی رابردوی حزبوڵادا كه تێیدا چوار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان كوژراون، سوپای وڵاته‌كه‌ی ھێرشی كردۆته سه‌ر 80 ئامانجی حزبوڵا له لوبنان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه حزبوڵا باجێكی گه‌وره ده‌دات.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی له‌باره‌ی كوژرانی چوار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه یه‌كێكیان فه‌رمانده بوه.
به قسه‌ی نه‌ته‌نیاهو، لە دوای هێرشەكه‌ی حزبوڵا، کە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ئاگربەستە، شەوی ڕابردو ڕێنمایی داوه‌ته‌وه سوپای ئیسرائیل کە بە توندی لە حزبوڵا بده‌ن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زیاتر لە 80 ئامانجی حزبوڵا و دەیان چەکداری کوشت. لە بەردەوامییدا، سوپای ئیسرائیل ئەم بەیانییە هێرشی کردە سەر چەند بارەگایەکی فەرماندەیی حزبوڵا لە بیقاع.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتوشیه‌تی، ئەم بەیانییە هەڵسەنگاندنێکی دۆخەکەم لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپا ئەنجامدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ڕێنماییەكانم ڕونن: ئیسرائیل هیچ هێرشێک بۆ سەر سەربازەکانمان یان خاکەکەمان قبوڵ ناكات و حزبوڵا باجێکی زۆر قورسی ئەم هێرشانەی ده‌دات. سوپای ئیسرائیل کار دەکات بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک لەسەر هێزەکانمان و خاکەکەمان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر و دوێنێ به‌ته‌واوه‌تی رونمكردۆته‌وه، ئیسرائیل لە پشتێنەی ئەمنی له باشوری لوبنان دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت بۆ شاره‌كانی باکوری وڵاته‌كه‌مان.