هەواڵگری ئەمریکا ترسی تێکدانی ڕێککەوتنەکەی هەیە
  2026-06-19       217       

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، دەزگا هەواڵگرییەکان هۆشدارییان بەئیدارەی ئەمریکا داوە کە ئیسرائیل دەتوانێت هەنگاوێک لەلوبنان بنێت  زیان بەهەوڵەکانی گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بگەیەنێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕەنگە ناتانیاهۆ ئەو کارە بکات، چونکە دەیەوێت لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ڕایگەیاند، "بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئیسرائیل کردووەو داوای لێکردن ڕازیبن لەسەر ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵا". ناوبراو ئامادە نەبوو بڵێت لەگەڵ نەتانیاهۆ قسەی کردووە یان نا.

نەتانیاهۆ ئەمشەو لەگەڵ مارکۆ ڕوبێو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی کردو نازانرێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە یان نا. لەهەمانکاتدا ڕوبیۆ لەگەڵ جۆزێف عەونی سەرۆککۆماری لوبنان قسەی کرد.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی) ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هۆشدارییان بەئیدارەی ترەمپ داوە کە چاوەڕوان دەکرێت بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران هەنگاو بنێت زیان بە هەوڵەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بگەیەنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هەنگاوانە لە گۆڕەپانی لوبنانەوە دێت، هەروەها بەهۆی فشاری سیاسیشەوەیە. بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییانەی لەڕۆژنامەکەدا ئاماژەیان پێکراوە، ئیسرائیل بڕیارە بەردەوام بێت لەچالاکییە سەربازییەکانی دژی حزبوڵا، هەنگاوێک کە دەتوانێت زیان بەڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بگەیەنێت- کە لە بڕگەی یەکەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتووە.

ڕاپۆرتەکە بەڕوونی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هەنگاوانەی ناتانیاهۆ دەستیپێکردووە، پەیوەندییان بەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیسرائیلەوە هەیەو یەکێک لەئامانجەکانی سەرۆک وەزیران ئەوەیە بۆ دەنگدەرانی بسەلمێنێت کە هێزەکانی ئیسرائیل لەلوبنان ناکشێنەوە. بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نەتانیاهۆ بڕیاریداوە شەڕی دژی حزبوڵا پەرەپێبدات. ئەمەش بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمریکی کە ئاگادارە لەوردەکارییەکانی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکە.

هەروەها لە ڕاپۆرتی هەواڵگری ئەمریکادا باس لە بێزاری ئیسرائیل دەکات لە مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکاو ئێران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیسرائیل پێیوایە ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنە ئامانجی ئیسرائیل کە زۆرترین گوشار بۆ سەر ئێران دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها ئیسرائیل پێی وایە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دەتوانێت توانای ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر حزبوڵا سنووردار بکات.

هاوکات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس، سەرۆکی ئەمریکا لە ترامپ پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا دەتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکات لە هێرشکردنە سەر لوبنان، ترەمپ وتی "ئەوان (ئیسرائیلییەکان) ڕێزێکی زۆریان بۆ من هەیە و ئەوەی من دەیڵێم دەیکەن".

لە کەناڵی NBC ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە لەگەڵ بیبی باش بووم، تەنها دەبێت هەندێکجار ئارام بیتەوە و ئەقڵ بەکاربهێنیت.

نەتانیاهۆ لە وتارەکەیدا دوێنێ بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئیسرائیل دەبێت پشتێنەی ئەمنی لە باشووری لوبنان بپارێزێت و ناکشێتەوە، تا ئەو کاتەی پێویستییە ئەمنییەکانی بەدیدێت - یان بە واتایەکی تر، بە مەرجێک حزبوڵڵا بچێتە باکووری ڕووباری لیتانی.

ناتانیاهۆ وتی: لە لوبنان مەترسی داگیرکاری زەمینیمان لەناوبردووەو هێزی مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنانمان تێکشکاندووە. بەڵام هێشتا کارێکی زۆرمان ماوە. ڕاستە، هێشتا خەباتەکە کۆتایی نەهاتووە، و تەحەدای زۆر هێشتا لەپێشمانە. ئەمانەش پێویستیان بەوەیە کە ئارام بین، بۆ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانمان بەپتەوی بوەستین، لە هەمان کاتدا - بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانمان گرنگە لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکییەکانمان کە شانبەشانی ئێمە شەڕیان کردووە، ئێمە زۆر ئەمە بەرز دەنرخێنین."

 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×