به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێكه‌وتوه‌و جارید كۆشنه‌ری، نێرده‌ی سه‌ركۆی ئه‌مریكاش له‌ئێستاوه له سویسرا. ئێرانیش ده‌ڵێت، راگرتنی شه‌ڕ له لوبنان چاره‌نوسسازه بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئاوێنه: بەرپرسێکی ئەمریکی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ڕاگەیاندوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتوه بەرەو سویسرا، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکەم گه‌ڕی دانوستانه‌كان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی ئه‌تۆمی لەوێ بەڕێوەبچێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندوە کە جارید کۆشنەر، نێردەی ترەمپ، لە ئێستاوە لە سویسرایە.
بڕیاربو دانوستانه‌كان دوێنێ هەینی دەستپێبکەن، بەڵام بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە لوبنان دواخران. هێشتا ڕون نییە کە ئایا کاتێکی نوێ بۆ گفتوگۆکان دیاری کراوە یاخود نا.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه قسه‌ی بۆ ئاكسیۆس كردوه، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پلان دادەنێت ڕۆژی شەممە گەشت بکات بۆ سویسرا. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە کە هێشتا ئه‌گه‌ری هه‌یه ئەم پلانە بگۆڕێت.
بەپێی سەرچاوەیەک لە یەکێک لە وڵاتانی نێوەندگیر، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی بە چەند هاوتایەکی خۆی ڕاگەیاندوە کە ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان پرسێکی هەستیارە بۆ ئێران و بابه‌تێكی چاره‌نوسسازه بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سەرچاوەیەکی دیكه لە یەکێک لە وڵاتانی نێوەندگیرەوە ڕایگەیاندوە، ئێرانییەکان جەختیان لەوە کردوەتەوە کە دەیانەوێت پێش گەشتکردنیان بۆ سویسرا، ببینن ئاگربەستەکە جێگیر دەبێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، کە یەکێکە لە نێوەندگیرە سەرەکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، له دوێنێوه گەیشتوەتە سویسرا.
پێشبینی دەکرا جه‌ی دی ڤانس، جێگری سەرۆک کۆمار، سەرکردایەتی شاندی ئەمریکا بکات، بەڵام شەوی پێنجشەممە لە دوا ساتەکاندا گەشتەکەی دواخست. هێشتا ڕون نییە کە ئایا جه‌ی دی ڤانس ده‌چێته سویسرا یان نا.