محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر قائیمپه‌نا، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ته‌واوی پاره بلۆككراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلار ده‌بێت، ئازاد ده‌كرێن به‌ڵام به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ.
ئاوێنه: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر قائیمپه‌نا، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتی، بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، ته‌واوی پاره بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد ده‌كرێن به‌ڵام به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ.
دەقی ئەسڵی:
وتیشی، کۆی گشتی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران کە بڕیارە ئازاد بکرێن، پێدەچێت 20 ملیار دۆلار بێت.
ئه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ تیمی دانوستانکاری وڵاته‌كه‌ی بۆ قەتەر، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە بوە کە پاره‌كانی ئێران چۆن و بە چ شێوازێک ئازادبکرێن.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەکردن بەوەی کە لادانی سێبەری شەڕ لەسەر وڵات بەشێک لە فشارە ئابورییەکانی سەر خەڵک کەمدەکاتەوە، وتیشی: بڕیارە پاره ئازادکراوەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکان بەکاربهێنرێن، پەرەپێدانی ژێرخانەکانی وەک ڕێڕەوەکان، ڕێگاوبانەکان و فرۆکەخانەکان، خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی بۆ خەڵک دابین دەکات.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو پارانه‌ی ئێران کە بلۆککراون، دەبێت بۆ ئەم وڵاتە بگەڕێندرێنەوە. ئەو وتی: "ئەمە پارەی ئێمە نییە، پارەی خۆیانە و ئێمە بلۆکمان کردوو. پێموایە لە قۆناغێکدا دەبێت بیگەڕێنینەوە."
هاوکات، بەرپرسانی ئەمریکی پێدانی پارە لەلایەن ئەمریکاوە بە ئێران لەسەر بنەمای سندوقێکی 300 ملیاری ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوه، ئەگەر ئێران "ڕەفتاری گونجاو"ی هەبێت، بۆ نمونە دەوڵەتی ئیمارات دەتوانێت بە ڕەزامەندی ئەمریکا وێستگەیەکی کارەبا لە ئێران دابمەزرێنێت.