دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕیدا دژبه ئێران زۆر سه‌ركه‌وتو بوه. ده‌شڵێت، ئێران 47 ساڵ بو له سزای تاوانه‌كانی ده‌ربازی ده‌بو تا ئه‌و كاته‌ی من هاتم و هه‌مو شتێك گۆڕا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، وتی"گەمژەکانی چەپی ڕادیکاڵ و دیموكراته‌كان له‌وه ده‌گه‌ن کە ئێمە چەندە سه‌ركه‌وتوبوین لە شەڕماندا دژ بە ئێران، لە کاتێکدا وڵاتەکەیان لە ڕوی سەربازییەوە بە تەواوەتی تێکشکێنراوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئۆباما به‌رده‌وام بو له پێدانی ملیاران دۆلاری نه‌ختینه به ئێران و سوپا په‌كخراوه‌كه‌ی ئەو کاتەی ئێمەی بەکارنەهێنا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێویست بو بكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئێرانی گەورەترین پاڵپشتیکاری تیرۆر لە جیهاندا.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئێرانییه‌كان هیچ رێزیان له ئۆباما نه‌ده‌گرت. پێیانوابو ئەویش وەک جۆ بایدنی خەواڵو، سەرکردەیەکی لاواز و ناكارایه‌و لەمەشدا 100% ڕاست بون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی خۆی كردوه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران و وتویه‌تی، "ئێران ماوەی 47 ساڵ بو لە سزادان و دەرئەنجامی تاوان و کوشتارەکانی ده‌ربازی دەبو، تا ئەو کاتەی من هاتم و هەمو شتێک گۆڕاو ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه."