دۆناڵد ترەمپ وەڵامی ڤیدیۆکەی جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی گرووپی ٧ ئەنجامدراوە؛ مێلۆنی بۆ "وێنەیەک پاراوەتەوە" تاوەکو "پێگەی خۆی لە ئیتاڵیا بەهێز" بکاتەوە.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر ڤیدیۆیەکی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا نیشان دا و لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی "دوای ئەوەی ئەمریکا لە ڕووی سەربازییەوە ئێرانی تێکشکاند، مێلۆنی هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ من باشتر بکات تا پێگەی سیاسیی خۆی لە ناوخۆی ئیتاڵیادا بەهێز بکات".
ترەمپ نووسیویشیەتی "مێلۆنی لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی حەوت لە فەڕەنسا، بۆ گرتنی وێنە لەگەڵم پاڕاوەتەوە و منیش تەنیا لەبەر بەزەیی بە داواکارییەکەی ڕازی بووم. بەڵام ئاستی جەماوەریی مێلۆنی لە ئیتاڵیا کەمیکردووە".
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە "یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دۆخە، دژایەتیکردنی حکومەتی ئیتاڵیا بووە لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێگریکردن لە گەیشتن یان پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە".