تەنگەی هورمز داخرا
  2026-06-20       359       

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، بەهۆی پەیمانشکاندنی ئاشکرای ئەمریکا سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ، گەرووی هورمزیان داخست.


ئاوێنە: بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە راگەیاندراوێکدا کە بە ئایاتێکی سورەتی تەوبە بڵاویانکردووەتەوە، هاتووە "بەهۆی پەیمانشکێنیی ئاشکرای ئەمریکا سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ و، وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی بێوچان و بەردەوامی ئاگربەست لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان و کوشتاری بێبەزەییانە و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ستەملێکراوی ئەو وڵاتە".

"هەروەها بەهۆی پاشەکشنەکردنی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیست لە خاکەکانی باشووری لوبنان، ڕایدەگەیەنین کە تەنگەی هورمز بەڕووی هاتوچۆی هەموو جۆرە کەشتییەکدا دادەخرێت".

ئەوەش هاتووە "جەخت دەکرێتەوە کە ئەمە یەکەم هەنگاوی وەڵامدانەوەیە بۆ پەیمانشکێنیی دوژمن؛ لە ئەگەری بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکان، هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ ناچارکردنی دوژمن بە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی، پلانیان بۆ دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەکرێن".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×