قەتەر دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە بەشداری هەردوو نێوەندگیر، پاکستان و قەتەر، لە سویسرا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاند. قەتەر هیوای خواست کە «ئەم کۆبوونەوانە ببنە هۆی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە و بەردەوام کە سەرجەم ئەو لایەنانە چارەسەر بکات کە لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتوون» کە تاران و واشنتۆن ڕۆژی چوارشەممە واژۆیان کردووە.
ئاوێنە: لهلایهکی دیکەوە، تاران هۆشداری دا لەوەی کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەژێر «مەترسیدا» دەبێت ئەگەر واشنتۆن بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات. ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە شاندی ئێرانی «بەدواداچوون دەکات و داوای جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی لایەنی بەرامبەر دەکات» لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا، بەپێی ئەوەی ئاژانسی دەنگوباسی «ئێرنا» لە زاری ئەوەوە گواستیویەتیەوە.
هاوکات، ئاژانسی «تەسنیم»ی سەر بە «سوپای پاسداران»، لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکارەوە ڕایگەیاندووە، تەنگی هورمز ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە لوبنان بەردەوام بن، و تا ئەو کاتەی ئەو بەخشینانە (مۆڵەتانە) دەرنەچن کە ڕێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەن.