مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له كۆنگره‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و بانكی رایگه‌یاند، بڕگه‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ئێراندان.
ئه‌و وتیشی، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌راورد به رابردو 180 پله گۆڕاوه‌و ئه‌وه‌ی قبوڵ كردوه كه ناتوانێت مافی خه‌ڵكی ئێران نادیده بگرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دانوستانه‌كان، بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری، كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئاسۆیه‌كی زۆر باشیان به‌دیهێناوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كان، 6 ملیار دۆلاری ئێران كه له قه‌ته‌ره، ئازاد ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی رونه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری مافی خۆمان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نابین.