دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته ئێران كه ئه‌گه‌ر گه‌روی هورمز دابخه‌ن و رێگری له حزبوڵا نه‌كه‌ن له لوبنان ئه‌وا وڵاته‌كه‌یان وێران ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، خه‌ریكم شه‌ڕی حزبوڵای لوبنان راده‌ستی سوریا ده‌كه‌م.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز وتی كه هۆشدارییه‌كی توندی داوه‌ته ئێران سه‌باره‌ت به گه‌روی هورمز و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه وڵاته‌كه‌یان وێران ده‌كات، ئه‌گه‌ر گه‌روی هورمز دابخه‌ن.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و ئه‌م هۆشدارییه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێران كردوه.
وتیشی، به سه‌ركردایه‌تی ئێران وتوه "ئه‌گه‌ر گه‌روه‌كه دابخه‌ن، ئیتر وڵاتێكتان نابێت."
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕۆژی شه‌ممه، 19 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیوه‌و وتیشی، ئه‌مریكا ده‌توانێت ببێته "فریشته‌ی پارێزه‌ر"ی ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه و 20%ی نه‌وته‌كه بۆ خۆی ببات.
تره‌مپ دوباره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه باج له‌و كه‌شتیانه وه‌ربگرێت كه به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌گاته ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان.
تره‌مپ وتی "ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن نه‌كه‌ن، ئێمه باج وه‌رده‌گرین" و هۆشداریشیدا كه ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری به‌دواوه ده‌بێت.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ناچار بین، ڕه‌نگه ده‌ست به‌سه‌ر گه‌رووه‌كه‌دا بگرین. به توندی تێکیان بشكێنم."
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه كه وتی، ئێران ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، تره‌مپ وتی، "پێویسته ئاگاداری ده‌می بێت. باشتره ڕه‌فتاری خۆی چاك بكات، ده‌نا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاته‌كه‌شیدا ده‌گرین."
تره‌مپ ڕایگه‌یاند كه ئه‌و چوارچێوه‌ی ئاگربه‌ست و دانوستانه 60 ڕۆژییه‌ی كه له ژێر ڕۆشنایی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هه‌فته‌ی ڕابردو واژۆی كردوه "ته‌نیا بژارده‌یه‌كه" و وتی "من ده‌توانم هه‌رچییه‌كم بوێت بكه‌م دوای به‌سه‌رچونی ئه‌و بژارده‌یه."
هه‌روه‌ها تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه "زۆر به توندی هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر" ئێران، ئه‌گه‌ر هێزه بریكاره‌كانی له لوبنان، كه حزبوڵایه، به‌رده‌وام بن له نانه‌وه‌ی "كێشه".
تره‌مپ له سه‌ر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ پۆستێكی كرد و وتی: "ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌جێ ڕێگری بكات له هێزه بریكاره‌كانی له لوبنان كه كێشه نه‌نێنه‌وه. ئه‌گه‌ر رێگری نه‌كات، ئێمه زۆر به توندی هێرش ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر ئێران، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو كردمان، به‌ڵام ئه‌مجاره توندتر."
تره‌مپ هه‌روه‌ها به فۆكس نیوزی وت، كه ئه‌و "بێهیوا بوه له‌وه‌ی ئیسرائیل بتوانێت حزبوڵا له‌ناو ببات."
تره‌مپ وتی: "ئه‌وان ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كان بڕوخێنن."
تره‌مپ سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به حزبوڵا وتی: "من نزیكم له‌وه‌ی ئه‌و كاره ڕاده‌ستی سوریا بكه‌م."