محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هیچ حسابێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانیان ئه‌نجامێكی هه‌بوایه ئه‌وا نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و دۆخی بێهیواییه‌ی كه ئه‌مڕۆ تێیدان.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگه‌یاند"ئایا بیر له‌وه ناکەنەوە کە ئەگەر هەڕەشەکانیان ئەنجامێکی هەبوایە، نەدەگەیشتنە ئەم دۆخی بێهواییەی ئەمڕۆیان؟"
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"ئێمە هیچ حسابێک بۆ هەڕەشەکانی ئه‌مریكا ناکەین. باشترە ئاگاداری لێدوانەکانی خۆیان بن، هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئامادەن بە شێوازێکی دیکە وەڵامیان بدەنەوە. ئەوان هه‌رچه‌ند قسە بکەن، ئەوە ئێمەین کە كرده ده‌نوێنین."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌نزیكه‌یی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران له سویسرا، لە پلاتفۆرمی تروث سۆشیاڵ رایگه‌یاند"دەبێت ئێران دەستبەجێ ڕێگری بکات لە هێزە بریكاره‌كانی لە لوبنان، کە پارەیەکی زۆریان بۆ خەرج کراوە، تاوەکو کێشە و سەرئێشە دروست نەکەن. ئەگەر ئێران ئەم کارە نەکات، دوبارە گورزێکی توندیان لێ دەوەشێنینەوە، ڕێک وەک هەفتەی ڕابردو، بەڵام ئەمجارە بە قورسی و توندییەکی زیاترەوە."
هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاژانسی تەسنیم و ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویان كرده‌وه، ئێران وەک ناڕەزایەتییەک شوێنی دانوستانەکەی جێهێشتوە. هەروەها میدیای ره‌سمی ئێرانیش بڵاویكردۆته‌وه كه تیمی ئێران خەریکی تاوتوێکردنی ئەوەیە كه ئایا بەردەوام بێت لە دانوستانەکان یان بە یەکجاری جێیبهێڵێت.